ماڵه‌وه arrow ڕۆشنبیری arrow رۆژنامه‌ و گۆڤار و په‌ڕتووک خوێندنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان

A+ | A- | Reset

Friday, 21 November 2008
رۆژنامه‌ و گۆڤار و په‌ڕتووک خوێندنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان Print E-mail
User Rating: / 0
PoorBest 
Written by فه‌هه‌د گه‌رده‌وانی - سوید   
Wednesday, 28 May 2008

Image
یه‌کێک له‌ کاره‌ هه‌ره‌ چاکه‌کانی به‌رچاوان له‌  هه‌رێمی کوردستان ، چاپکردن و ده‌رچوون و بڵاوبوونه‌وه‌ و دابه‌ش کردنی ئه‌و هه‌مووه‌ گۆڤار و رۆژنامه‌ ...

 

یه‌کێک له‌ کاره‌ هه‌ره‌ چاکه‌کانی به‌رچاوان له‌  هه‌رێمی کوردستان ، چاپکردن و ده‌رچوون و بڵاوبوونه‌وه‌ و دابه‌ش کردنی ئه‌و هه‌مووه‌ گۆڤار و رۆژنامه‌  ، حیزبی و نا حیزبی و رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ و به‌لایه‌ن و بێلایه‌ن و تاقه‌که‌سی و کۆمه‌ڵکه‌سی یه‌ . شه‌قامه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، به‌ رۆژنامه‌ و گۆڤار رازاندراونه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵکی له‌پێش دوکان و عاره‌بانه‌ی رۆژنامه‌ فرۆشان راده‌وه‌ستن و سه‌یری گۆڤار و رۆژنامه‌کان ده‌که‌ن . له‌ یه‌کێک له‌و دوکانه‌ بچوکانه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ کارتۆنێک نووسراوه‌ {بیکڕه‌ ئینجا بیخوێنه‌وه‌ } ،له‌و گه‌نجه‌ فرۆشیاره‌م پرسی بۆ ئه‌وه‌ت هه‌ڵواسیووه‌ . له‌ وه‌ڵامدا گووتی : ئه‌وه‌نده‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان سه‌یرده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌ نایکڕن ، بۆمن هه‌ر دانه‌ی 250 دیناری تێدایه‌ {دۆلارێک 1220 دینار بوو} و به‌شی ماندووبوونه‌که‌م ناکات .

هه‌ر جاره‌ی له‌ شوێنی خۆی دانانێنه‌وه‌ و به‌ ناڕێکی لاپه‌ڕه‌کان به‌جێ ده‌هێڵن . ئه‌و فرۆشیاره‌ لاوه‌ بۆ جاری چه‌نده‌م که‌ سه‌ردانم کرده‌وه‌ پرسیاری لێکردم : مامۆستا تۆ خه‌ڵکی کوێی . یه‌کسه‌ر گووتم خه‌ڵکی کۆریام ، نابینی چاوه‌کانم چۆنه‌ . به‌ شه‌رمه‌وه‌ گووتی مه‌به‌ستم هیچ نی یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیارت لێ ده‌که‌م و ده‌پرسم چونکه‌ جه‌نابت رۆژنامه‌ و گۆڤار گه‌لێک ده‌کڕن و خه‌ڵکی بایی [حه‌وت هه‌زار] و [نۆ هه‌زار] گۆڤار و رۆژنامه‌ ناکڕی و که‌سی وه‌کو توم توش نه‌بووه‌ . له‌ وه‌ڵامدا گووتم کاره‌با نی یه‌ و ئینترنێت کزه‌ ، بۆیه‌ ناچارم رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان رۆژانه‌ یان ماوه‌ به‌ ماوه‌ بکڕم و سه‌یریان بکه‌م و بخوێنمه‌وه‌ بزانم ئه‌و کاغه‌زانه‌ چی یان تێدایه‌ و باسی چی ده‌که‌ن ، خوێندنه‌وه‌ش ده‌رمانی مێشکه‌ . ئه‌گه‌ر ئینترنیته‌که‌ و کاره‌بایه‌که‌ یارمه‌تی ده‌ربوان منیش پێویستم به‌وه‌ نه‌بوو ئه‌و هه‌مووه‌ بکڕم . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ بزانن چی له‌ هه‌رێمی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه‌ وا ناوی هه‌ندێک له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌کان ده‌نووسمه‌وه‌  ئه‌وانه‌ی ده‌مکڕین و سه‌یرم ده‌کردن ئه‌مانه‌ بوون : هاوڵاتی..ئاوێنه‌..هه‌ولێرپۆست.. کوردستان راپۆڕت.. رێگای کوردستان .. ئاسۆ..هه‌واڵ..ئاڵای ئازادی..میدیا..رۆژنامه‌..خه‌بات.. لڤین.. رامان.. ژن .. کوردستانی نوێ..چاودێر.. خاک.. بارزان..خێزان..رووداو..هه‌رێمی کوردستان.. مێرگ..ستانده‌ر..گوڵان.. ئابووری سیاسی..هتد. جگه‌ له‌مانه‌ ده‌یان رۆژنامه‌ و گۆڤاری تر له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌چێت .

 له‌کاتێکدا له‌و فرۆشیاره‌ و له‌ هه‌ندێک نووسه‌ر و خوێنده‌وارم پرسی ، ئایا رۆژنامه‌کانی زمانحاڵی یه‌کێتی و پارتی ، واته‌ کوردستانی نوێ و خه‌بات رۆژانه‌ چه‌ند ده‌فرۆشرێن و خه‌ڵکی مانگانه‌ چه‌ند ژماره‌ی ده‌کڕی . له‌ وه‌ڵامدا ئه‌و رۆژنامه‌فرۆشه‌ لاوه‌ شیرین و کاسبه‌ گووتی زۆر زۆر که‌م ده‌فرۆشرێت . خه‌ڵک هه‌ر سه‌یری سه‌ره‌لاپه‌ڕه‌کان ده‌کات . له‌ هه‌رێمی کوردستان تاقه‌ هه‌رێمی جیهانه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ گه‌وره‌یی خۆیی رۆژنامه‌ی حیزبی به‌سه‌ر دائیره‌کان و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دابه‌ش ده‌کات و ئیشتراکی[ئابوونه‌ی] ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی باری حیزب سووک بکاته‌وه‌ و رۆژنامه‌ی حیزبی و سیاسه‌تی حیزبی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و کارکه‌رانی بڵاوبکاته‌وه‌ . پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌درێته‌ رۆژنامه‌ی حیزبی . له‌ داموده‌زگا و دائیره‌کان نزیکه‌ی 15 هه‌تا 40 رۆژنامه‌ دابه‌ش ده‌کرێت و ئابوونه‌ کراوه‌ ، ئه‌ویش ته‌نها رۆژنامه‌ی خه‌بات و کوردستانی نوێ یه‌ . له‌و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌تیانه‌ چه‌ند که‌س رۆژنامه‌کان ده‌خوێننه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ که‌ پاره‌ی رۆژنامه‌کان بۆ خه‌بات و کوردستانی نوێ به‌ڕێ ده‌که‌ن  .

حکومه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌بات و کوردستانی نوێ دابه‌ش نه‌کات ره‌نگه‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌ بۆیان نه‌کرێت نه‌فه‌س بده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌ ده‌رچووندا. خووره‌وشتی خوێندنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و کزی ده‌ڕوا و خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده‌ هۆگری خوێندنه‌وه‌ نین .

کتابه‌کان له‌ کتابفرۆشیه‌کان خه‌وتوون و تۆزیان لێ نیشتووه‌ ،  تیراژی چاکترین کتاب ره‌نگه‌ هه‌زار دانه‌ بێت ئه‌گه‌ر بێت و نیوه‌ی کتابه‌که‌ بۆ نووسه‌ر بفرۆشێت ئه‌وا ئه‌و نووسه‌ره‌ سه‌رقافڵه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ یه‌ و جه‌ماوه‌ری زۆره‌ .په‌ڕتووکه‌که‌ی مامۆستا [زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی ساڵی 1927 له‌دایک بووه‌] به‌ناوی {بیره‌وه‌ریه‌کانم له‌ ساڵانی 1943 ــ 1977 دا} که‌ [506]لاپه‌ڕه‌یه‌ . له‌ بازاردا نه‌ماوه‌ و هه‌نووکه‌ به‌ گرانتر له‌بازاردا ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌ویش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو گوایه‌ پارتی هه‌مووی کڕیووه‌ و له‌ بازاری نه‌هێشتووه‌ . ئه‌من سوپاسی شاعیری گه‌وره‌ و تێکۆشه‌ر هاوڕێ [دڵزار] ده‌که‌م که‌ دانه‌ی کتابه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کردم ، ئه‌گه‌ر چی نووسه‌ر مامۆستا زرار به‌ده‌ست خه‌تی خۆی رۆژی 12/10/2007 کتابه‌که‌ی پێشکه‌شی مامۆستا دڵزاری شاعیر کردبوو .ئه‌و کاره‌ی پارتی نابێته‌ له‌ناو بردنی کتابه‌که‌ی مامۆستا زرار ، به‌ڵکو بووه‌ هۆی زیاتر خوێندنه‌وه‌ی کتابه‌که‌ و خه‌ڵکی به‌دوایه‌وه‌ ده‌گه‌ڕان و هه‌وڵیان ده‌دا په‌یدای بکه‌ن . کاتی خۆی فه‌تواکه‌ی ئیمام خومێنی بۆ کوشتنی سه‌لمان روشدی کتابه‌که‌ی سه‌لمان روشدی زۆر بڵاوکرده‌وه‌ و بووه‌ هۆی چاپکردنه‌وی سه‌دان هه‌زاری و رێکلامه‌کی[پڕوپاگه‌نده‌ی] به‌لاشیش بوو بۆ سه‌لمان روشدی و به‌ جیهانی ناساند . باوه‌ڕم هه‌یه‌ له‌ شوێنی تردا ئه‌و کتابه‌ زله‌ی مامۆستا زرار چاپ ده‌کرێته‌وه‌ و بازرگانیشی پێوه‌ ده‌کرێت .ئه‌و حیزبانه‌ با زمانی دیالۆگ فێرببن . چاکتره‌ به‌ نووسین وه‌ڵامی نووسین بده‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر زانیان نووسه‌ر مێژوو به‌راستی باس ناکات یان به‌راسگۆیی کاره‌ساته‌کان ناگێڕیته‌وه‌  . مامۆستایان پێویسته‌ قوتابیان و خوێندکاران له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌وه‌ فێره‌ خوێندنه‌وه‌ و موتاڵه‌عه‌ کردن بکه‌ن ، تاوه‌کو نه‌وه‌ی تازه‌ فێره‌ خوره‌وشتی خوێندنه‌وه‌ بکرێت . ئه‌و هه‌مووه‌ کاغه‌ز و چاپه‌مه‌نیانه‌ پێویسته‌ به‌ چاوێکی ریزه‌وه‌ سه‌یر بکرێت و باری رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین فره‌وان بکرێت و تۆق و زه‌نجیر له‌ده‌ست و قاچی رۆژنامه‌وان بپسێنرێت .

Comments (1)add comment
Saman Qadir: دةستت خوَش
باشه دواى ئه و هه موو ماندووبونه ت لة كوردستان هه ر به رده وامى له نووسين.
1

May 29, 2008

Write comment
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley
Smiley

security image
Write the displayed characters


busy
 
< Prev   Next >
Ads - ڕێکلام
Advertisement
Login
Who's Online
We have 61 guests online
Online Users
Browser Preferences
Bookmark Website
Bookmark Page
Make homepage
Print Page